رووداو دیجیتاڵ
پیاوێکی بەتەمەن لە قەزای دوبز لە پارێزگای کەرکووک لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی دوو نەوەی، کەوتە نێو ئاو و خنکا. تیمەکانی فریاگوزاری و مەلەوانی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن.
عادل محەممەد، قایمقامی قەزای دوبز بە رووداوی راگەیاند، "خێزانێک بۆ سەیران و گەشتکردن روویان لە ناوچەکە کردبوو. باوکێک و کوڕ و کچێکی دەکەونە نێو ئاوەکە. لەو کاتەدا، باپیرەی منداڵەکان کە تەمەنی 65 ساڵ بووە، بەپەلە هەوڵی داوە رزگاریان بکات، بەڵام خۆی خنکاوە."
عادل محەممەد گوتی، ئەو کەسانە خەڵکی گەڕەکی دۆمیزن لە کەرکووک و باوک و دوو منداڵەکەی لەلایەن خەڵکەوە رزگار کراون.
قایمقامی دوبز ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لە رووبارێک نزیک گۆڕستانی دوبز روویداوە کە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە بەنداوی نمرە هەشتەوە دوورە.
هاوکات سەرهەد فاتیح، ئەندامی تیمی مەلەوانی دوبز بە رووداوی گوت، "تیمەکانی فریاکەوتن و مەلەوانی لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی پیاوەکە. بەهۆی خێرایی و بەهێزی ئاوەکەوە دۆزینەوەی تەرمەکە زۆر ئەستەمە. بڕیارە سبەینێ دەست بکەینەوە بە گەڕان."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ