گرووپێک شاخەوان سرووشتی قامووشان لە باکووری کوردستان بە جیهان دەناسێنن

29-09-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
سرووشتی شارۆچکەی قامووشان، لە باکووری کوردستان
سرووشتی شارۆچکەی قامووشان، لە باکووری کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرووپێک شاخەوان دەیانەوێت لە رێگەی چالاکییەکانیانەوە دیمەنی سرووشتی قامووشان لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان بە جیهان پێشان بدەن. گرووپەکە ناویان "خۆشەویستانی سرووشت"ـە و بە چالاکییەکانیان خۆشەویستیی خۆیان بۆ سرووشت دەردەبڕن.
 
رێبەرانی گرووپەکە ئەو گەشتە بە ناساندنی شارۆچکەی قامووشان و شاخە بڵندەکانی ئەو ناوچەیە دەناسێنن. عارف گیونەش، سەرۆکی گرووپی خۆشەویستانی سرووشتە و دەڵێت، "ئامانجمان ئەوەیە لە کەرتی گەشتیاریدا بازاڕگەری بۆ ساریقامش بکەین. بەڕاستی ساریقامیش سرووشتێکی ناوازەی هەیە. بانگهێشتی شاخەوانان، گرووپە سرووشت دۆستەکان و وەرزش دۆستان دەکەین بۆ ئەوەی بێنە ئێرە."
 
دۆڵی کەکلیک، بەرزترین شوێنی شارۆچکەی قامووشانە، کە بەرزییەکەی دوو هەزار و 150 مەترە، گرووپەکە لە بەرزیی 70 مەترەوە بەرەو خوارەوە دابەزین و دواتریش جارێکی دیکە بەو بەرزییەدا سەرکەوتنەوە.
 
ئیلیاس چاغڵار، مامۆستای زانکۆی کافکاسە، لەبارەی گەشتەکەوە گوتی، "ئێرە بەتایبەتی بۆ سەرکەوتن بۆ سەر شاخ و دابەزین زۆر لەبار و جوانە. تایبەتمەندیی زۆری هەیە. لەگەڵ هاوڕێیانی گرووپەکەمان ئامادەکاریمان کرد و بەگوێرەی پلان گەیشتینە ئێرە. دوای دابەزین 'کامپ'مان دانا. دواتریش سەرکەوتن و دابەزینمان تەواوکرد و کۆتاییمان بە چالاکییەکەمان هێنا."
 
گرووپی خۆشەویستانی سروشت بەپێی پلانێک ئامادەکاریی دەکەن لە گەشتە بەردەوامەکانیاندا شارۆچکەی قامووشان بە جیهان بناسێنن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.