ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵدەبژێردرێت

29-09-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ هەینی لە سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بڕیارە جگە لە تەواوکردنی کارەکانی لیژنەکانی پەیڕەوی ناوخۆ و لیژنەی شەهیدان و تێکۆشەران، پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و پەسندبکرێت، هەروەها ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش هەڵبژێردرێت، ئەندامێکی کۆنگرەش دەڵێت: "ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کۆنگرە بێت."
 
ئەمڕۆ هەینی، 29ـی ئەیلوولی 2023، سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، کە لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دوای ئەوەی هەموارکراوەتەوە و خراوەتە بەردەستی ئەندامان گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و پاشان پەسندبکرێت.
 
رۆژی سێیەمی کۆنگرە بەردەوامی بە کارەکانی رۆژی دووەم دەدات کە تەواوکردنی کارەکانی لیژنەی شەهیدان و تێکۆشەران دەبێت، لەگەڵ تەواوکردنی کارەکانی لیژنەی پەیڕەو. جگە لەوەش هەر ئەمڕۆ سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵدەبژێردرێت.
 
شێرزاد سەمەد، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک، کە ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبەشە، رۆژی هەینی 29-9-2023، بەتۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "کارەکانی کۆنگرەی پێنجەم زۆر بە باشی و بەبێ هیچ کێشەیەک بەڕێوەدەچن، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو لیژنانەی کارەکانیان تەواونەکرد تەواو بکرێن، پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و پەسند بکرێت."
 
شێرزاد سەمەد گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ ئەگەر کارەکان تەواو ببن، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت و ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ دوا رۆژی کۆنگرە بێت."
 
رۆژی چوارشەممە 27ـی ئەیلوولی 2023، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنگرەی پێنجەمی خۆی بە بەشداریی 600 ئەندام دەستپێکرد، لە کۆنگرەدا چەندین میوانی حکومی و حیزبی باڵا بانگهێشت کرابوون. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد. 
 
بافڵ تاڵەبانی کە لە رۆژی یەکەمی کۆنگرە بە سەرۆک هەڵبژێردرا، لە گوتارێکدا پێش هەڵبژاردنی گوتی: "ئەمڕۆ بەیەکەوە قۆناخێکی تازە دەستپێدەکەین، پێویستە میللەتەکەمان ئاشتبکەینەوە، پێویستە حیزبەکەمان چەند یەکڕیزە، یەکڕیزتری بکەین، دەست لەناو دەست دەبێ ئامادەبین هەموو قوربانییەک بدەین بۆ گەلەکەمان. لێرەدا پێویستە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی برایەتی و ئاشتی درێژبکات بۆ هەموو حیزبەکانی کوردستان، بۆ هەر لایەنێک کە بڕوای یە یەکسانی و یەکڕیزی هەیە."
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 1-06-1975 دامەزراوە و ئەندامی رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵە.
 
- لە حوزەیرانی 1975 بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتی لە دیمەشق راگەیێندرا. 
 
- لە ساڵی 1992 یەکەمین کۆنگرەی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەست و 793 ئەندام بەشداربوون.
 
- لە ساڵی 2001 دووەمین کۆنگرەی بە بەشداریی 1247 ئەندام لە سلێمانی بەست. 
 
- لە ساڵی 2010 بە بەشداریی زیاتر لە 1500 ئەندام، کۆنگرەی سێیەمی بەست. 
 
- لە ساڵی 2019 بە بەشداریی زیاتر لە 1000 ئەندام کۆنگرەی چوارەمی بەست و بۆ یەکەمجار سیستمی هاوسەرۆکیی پەسندکرد، بەڵام دواتر سیستەمەکە هەڵوەشێندرایەوە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.