سێ برا لە دهۆک گورچیلەیان لەکارکەوتووە و پێویستیان بە چاندن هەیە

29-10-2025
عەدنان رەشید
سێ براکە لە بەرپرسیار قسەیان کرد
سێ براکە لە بەرپرسیار قسەیان کرد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حوسێن، حەسەن و عەبدوڵڵا، سێ برای دانیشتووی دهۆک و شێخان، گورچیلەیان لەکارکەتووە و بەدەست چەندین نەخۆشیی دیکەشەوە دەناڵێنن. پزیشکی سێ براکە دەڵێت، گورچیلەکانیان گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و پێویستییەکی زۆریان بە نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە هەیە.
 
عەبدوڵڵا عوسمان، یەکێک لە سێ برا نەخۆشەکە لە بەرپرسیار گوتی: "هەفتانە سێ جار کرداری شۆردنی گورچیلە ئەنجام دەدەین. برایەکم نابینا بووە و من و براکەی دیکەم بیناییمان لاوازە." جگە لە کێشەی گورچیلە و چاو، ئەو سێ برایە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و گوشاری خوێنیان هەیە.
 
عەبدوڵڵا گوتیشی، مانگانە 150,000 دینار تەنیا بۆ هاتووچۆی شۆردنی گورچیلە خەرج دەکات و بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکانیان داوای هاوکاریی کرد.
 
هەر سێ برا نەخۆشەکە هاوژینییان پێکهێناوە و هەریەکەیان لە خانووی جیا و کرێدا دەژین.
 
دکتۆر لانە ئەترووشی، پسپۆڕی ورد لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و چاندنی گورچیلە، پشتڕاستی کردەوە هەر سێ برا پێویستییان بە شۆردنی 3 جار لە هەفتەیەکدا هەیە و نزیکەی 2 ساڵە ئەو کردارە دەکەن.
 
دکتۆر لانە گوتی، شەکرەیان هەیە و کێشەی زۆری بۆ دروستکردوون، هەروەها گورچیلەیان گەیشتووەتە قۆناخی 5ەم و پێویستییان بە چاندنی گورچیلە هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە