دیوانی وەزارەتی کارەبا: بەو بڕەی لەبەردەستدایە 30٪ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت

29-11-2025
نەورەس عەبدوڵڵا
نەورەس عەبدوڵڵا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئێستا 1400 بۆ 1500 مێگاوات کارەبا لەبەردەستە کە دەکاتە 30%ـی کۆی پێویستیی کارەبای هەرێمی کوردستان و گوتیشی: لە دوای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر بەگوێرەی پلان لە ماوەی 24 بۆ 48 کاژێر کارەبای پێیویست بە هاووڵاتییان دەدرێتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو 1400 مێگاوات بۆ 1500 مێگاواتەی ئێستا لەبەردەستە زیاتر بە کەرتە خزمەتگوزارییەکانی وەک نەخۆشخانە و تۆڕەکانی ئاو دەدرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە بە دادپەروەرانە بەسەر هاوبەشانی کارەبادا دابەش دەکرێت."
 
شەوی چوارشەممە 26ـی مانگی 11، نزیک کاژێر 11:30، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگەیەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە.
 
کێڵگەی گازی کۆرمۆر سەرچاوەیەکی سەرەکی دابینکردنی گازە بۆ کارەبای هەرێمی کوردستان. لە دوای هێرشی سەر کێڵگەکە، پێدانی کاژێرەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی پێنج کاژێر کەم بووەتەوە، بەهۆی کارەبای 24 کاژێریی پڕۆژەی رووناکیشەوە، لە زۆرینەی سەنتەری پارێزگاکان موەلیدەکانیش کارناکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە