خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوکرایەوە

29-11-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی و هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە لە سێ رۆژدا مووچەی هەموو وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێن.
 
رۆژی شەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە و بڕیارە سبەی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات.
 
وەزارەتی دارایی لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش دەکات، لە رۆژی یەکەم (سبەی یەکشەممە) مووچەی :"خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی، خوێندنی باڵا."
 
رۆژی دووەم (دووشەممە، 01-12-2025) ئەمانە مووچە وەردەگرن: 
 
مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف، زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان."
 
رۆژی سێیەم و کۆتایی (سێشەممە، 02-12-2025)
 
پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، یەکەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگە نەوتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگەی ئاسایش.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".