رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی هەستانەوە (قیامە) لە کریستیانەکان دەکات و دەڵێت، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به وڵاتى فره‌كولتوورى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو ئايين و نه‌ته‌وه‌كانى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت "جه‌ژنى قيامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێبێت) به گه‌رمى له هه‌موو هاووڵاتيانى مه‌سيحيمان له كوردستان، عێراق و جیهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى جه‌ژنێكى ئاسووده‌يان بۆ ده‌خوازم، هيوادارم خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى باڵ به‌سه‌ر ته‌واوى جيهان و مرۆڤايه‌تيدا بگرێت."
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ينه‌وه؛ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به وڵاتى فره‌كولتوورى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو ئايين و نه‌ته‌وه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و، له‌م پێناوه‌دا له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بين."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داواش دەکات، "ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌تى پته‌وكردنى برايه‌تى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستاندا و پێكه‌وه به گيانى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، ئه‌ركه‌كانمان به‌رامبه‌ر به وڵات و پاراستنى مافه‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ين و، ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان كار بكه‌ين."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ