رووداو دیجیتاڵ
جووتیارانی گوندەکانی قەراخ زرێبار بەرهەمی باخ و زەوییەکانیان لەسەر رێگەی هاتووچۆ دادەنێن بۆ فرۆشتن.
بازاڕی بەرهەمە خۆماڵییەکانی مەریوان، بازاڕێکی وەرزییە و ساڵانە لە نێوەڕاستەکانی بەهارەوە دەستپێدەکات تاوەکو پاییز. ئەو کاتەی بەرهەمی میوە و سەوزەی زەوییەکانی مەریوان پێدەگات.
ئەو میوە و سەوزەیەی لەم بازاڕانەدا دەفرۆشرێن، بەراورد بە هاوشێوەکانیان لە بازاڕی نێوشار، هەرزانتر و تەندروستترن، بۆیە زۆر خەڵک روو لە بازاڕەکە دەکەن.
بازاڕەکە بەتایبەتی لە رۆژانی هەینی قەرەباڵخە. بەشێک لە هاونیشتمانییان هەفتانە جارێک یان زیاتر سەردانی دەکەن و بەشی چەند رۆژ میوە و سەوزەی سرووشتی دەکڕن.
بازاڕی بەرهەمە خۆماڵییەکانی مەریوان بە سوودی زۆر کەسە. جووتیاران دەتوانن راستەوخۆ بەرهەمەکانیان بفرۆشن و قازانجی زیاتریان دەستدەکەوێ. هەلی کاریشی بۆ ژمارەیەک گەنجی گوندەکان رەخساندووە. خەڵکیش دەتوانن بە نرخێکی کەمتر، بەرهەمی تازە و سرووشتی بکڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ