رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکەی سەر بەپارێزگای هەولێر رایگەیاند ئەو دەنگانەی ئەمشەو لە دەوروبەری ناحیەکە بیستراون، نە هێرشی درۆن و نە مووشەک بوون، بەڵکو مەشقی سەربازی بوون.
شەوی دووشەممە، 30-10-2023، تۆڵە مەهدی خۆشناو، بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، لەبارەی ئەو دەنگانەی ئەمشەو لە دەوروبەری شارۆچەکەکە بیستراون، بە رووداوی گوت: "ئەو دەنگانەی ئەمشەو بیستراون خۆشبەختانە نە هێرشی درۆن بوون و نە مووشەک، ئەوەی هەیە دەنگی تەقە و مەشق و راهێنانی هێزەکانی سەربازی بوون لەو ناوچەیە و هیچ مەترسییەکی نییە."
ئەمشەو بەشێک لە دانیشتووانی شارۆچکەی بەحرکە کە نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە شاری هەولێرەوە دوورە، گوێیان لە تەقە و دەنگی بەرز بوو و لە هەندێک لە تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا وا بڵاوکرایەوە هێرشی درۆنی بووە.
لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، بە ئامانجکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق و هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، بەگوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا تائێستا زیاتر لە 23 جار لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق زۆربەی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ