لە بەحرکە ئۆتۆمبێلێکی نەوت ئاگری گرت و بەهۆیەوە دوو ماڵ سووتان

30-10-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە گەڕەکێکی بەحرکە ئاگر کەوتەوە و دوو ماڵ سووتان.
 
ئاگرەکە کاژێر 06:00ی ئێوارە کەوتەوە. جێگر، خاوەنی یەکێک لە ماڵەکان بە رووداوی گوت، ئۆتۆمبێلی نەوت ئاگری گرت و بەهۆیەوە دوو ماڵ سووتا.
 
باسی لەوەش کرد، ئەو کەسەی نەوتی هێناوە، جەستەی سووتاوە، "خۆزگە ئەو هیچی لێ نەهاتبا، با هەموو ماڵی ئێمە بسووتێ".
 
لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. هاونیشتمانییەکی دیکە کە ماڵەکەیان سووتاوە بە رووداوی گوت، کاتێک بەرمیلی نەوتەکە تەقی "هەموومان چووینە دەرەوە".
 
 
ئاماژەی بەوەش کرد، لە رووداوەکەدا گیانلەدەستدان نەبووە، بەڵام کەسێک بە سەختی بریندار بووە و جەستەی سووتاوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە