بەشە بەنزینی رۆژانەی مهاباد دوو هێندە زیاد کرا

30-11-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی نەوتی میاندواو رایگەیاند، بەشە بەنزینی رۆژانەی نێو شاری مهاباد دوو هێندە زیاد کراوە.
 
جەواد فەیز حوسێنی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی نەوتی میاندواو ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، بەشە بەنزینی رۆژانەی مهاباد لە 200 هەزار لیترەوە کراوەتە 400 هەزار لیتر و بەوەش کێشەی کەمیی بەنزین لەو شارە چارەسەر کراوە.
 
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، کێشەی کەمیی بەنزین لە نێو شاری مهاباد سەریهەڵدابوو. پێشتر رۆژانە 150 بۆ 200 هەزار لیتر بەنزین دەدرا بەو شارە.
 
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی نەوتی میاندواو سووتەمەنی شارەکانی بۆکان، مهاباد، نەغەدە، سەردەشت، پیرانشار، میاندواو، سایین قەڵا و تیکاب دابین دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە