لە دووزخورماتوو ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

30-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیاند، فڕۆکەکانی عێراق بۆردوومانی دەوروبەری چەند گوندێکی دووزخورماتوویان کردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری داعشیان کوشتووە و چەند مۆڵگەیەکیشیان رووخاندوون، بەرپرسی فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگەش دەڵێت، "هێرشەکە بۆ سەر سێ شوێن بووە و هێشتا دیارنییە چەند چەکداری داعش کوژراون."
 
شەوی پێنجشەممە، 30-11-2023، جەمال وارانی، فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای عێراق سێ شوێنیان لە نزیک دووزخورماتوو بۆردوومانکردووە، ئەوانیش دەوروبەری گوندەکانی پەلکانە، شۆراو، لەگەڵ ئەمبەر و ئەوبەری چەمی ئاوەسپی، دیارنییە چەند چەکداری داعش لەو هێرشانەدا کوژراون."
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند، "فڕۆکەکانی عێراق ژمارەیەک مۆڵگە و چەکداری داعشیان لە زنجیرە چیای پەلکانەیان لە دووزخورماتوو بۆردوومانکردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراویان هەبووە و چەندین مۆڵگە و جبەخانە کە چەک و پێداویستیی لۆجستیان تێدابووە رووخاندووە."
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە هێرشەکە بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ شانەی کردنە ئامانجی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بووە.
 
لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـەوە، بۆشاییەکی ئەمنیی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەدا دروستبوون. هەرچەند چەندجارێک رێککەوتن و دانیشتن بۆ پێکهێنانی هێزی هاوبەش کراون، بەڵام نەچوونەتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
بەشێک لە گوندەکانی دووزخورماتوو لە دوای گرتنەوەی موسڵ لە ساڵی 2017ـەوە لەلایەن بەشێک لە چەکدارە هەڵاتووەکانی داعش کراونەتە مۆڵگە و چەند جارێک لەو ناوچەیەوە کە نزیکە لە قەزای کفریی ئیداری گەرمیانیشەوە هێرشەیان کردووەتە سەر هاووڵاتیان و هێزەکانی پێشمەرگەش. 
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.