پۆلیسی دیالە: داعش هێرشی کرد و زیاتر لە 27 کەس کوژران و بریندار بوون

30-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ئەمشەو چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی عیمرانییە لە ناحیەی وەجیهیەی پارێزگاکە، بە دانانەوەی بۆمب و قەنناس هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک و دوو کەس کوژراون.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نزیکەی 10 کەس لەو رووداوە کوژراون و بریندارن، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنیی پارێزگاکە دەڵێت "لە رووداوەکەدا زیاتر لە 27 کوژراو و بریندار هەن."
 
شەوی پێنجشەممە، 30-11-2023، عەقید هەیسەم جبووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" کاژێر 9:30ـی ئەمشەو لە نزیک گوندی عیمرانییەی ناحیەی وەجیهیە، چەکدارانی داعش بۆمبێکی چێندراویان بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقاندەوە و دوای کۆبوونەوەی خەڵکی، بە نیشانشکێن (قەنناس) هێرشیان کرد و تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کوژراو و بریندارمان هەن."
 
گوتیشی،" بەشێک لەو کەسانەی کوژراون کەسوکاری پەرلەمانتارێکی عێراقن بەناوی سەلاح زێن تەمیمی."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمشەو لە ناحیەی وەجیهیەی قەزای میقدادیە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە دۆخی ئامادەیی و مەترسی هەیە چەکدارانی داعش هێرشی دیکە بکەن.
 
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە کە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، قوربانییانی رووداوەکە زیاتر لە 25 کەس دەبن، لەنێویاندا 10 کوژراو و 17 بریندار هەن.
 
بەپێی زانیارییەکان ئەو گوندە کەسوکاری پەرلەمانتارە عێراقییەکەی تێدایە و بریندارانی رووداوەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی میقدادیە بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە