وەزارەتی کارەبا بۆ رووداو: کارەبای 24 کاژێری بۆ هاوبەشانی پرۆژەی رووناکی گەڕایەوە

30-11-2025
نەورەس عەبدوڵڵا
نەورەس عەبدوڵڵا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئەو گەڕەکانەی لەناو پرۆژەی رووناکی دان، کارەبای 24 کاژێرییان بۆ گەڕاوەتەوە.

ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گاز گەیشتووەتە وێستگەکانی کارەبا و ئێستا 3100 مێگاوات کارەبا لەبەردەستە. تاوەکو درەنگانی شەو رێژەکە بەرز دەبێتەوە بۆ 4200 مێگاوات، بەمەش تەواوی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە پێش هێرشکردنە سەر کۆرمۆر."

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا، "ئەو گەڕەکانەی ئێستا لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لەناو پرۆژەی رووناکیدان، کارەبای 24 کاژێرییان بۆ گەڕاوەتەوە."

 
لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنانی گاز، تاوەکو درەنگانی شەو دۆخی کارەبا بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە، ئەمەش وەکو ئەردەڵان دۆسکی لە قسەکانیدا بۆ رووداو ئاماژەی پێدا.

لە لایەکی دیکەوە سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە رووداوی گوت، "دۆخی کارەبا لە سلێمانی ئاسایی بووەتەوە، تاوەکو شەو بە تەواوی هەموو سلێمانی کارەبای بۆ دەگەڕێتەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە