باوکی ئاسۆ عومەر چۆن هەواڵی کۆچی دوایی کوڕەکەیی بیست؟

30-12-2019
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
پرسەی ئاسۆ عەلی
پرسەی ئاسۆ عەلی
نیشانەکردن ئاسۆ عەلی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

ئاسۆ عومەر سوارە، هونەرمەند کە  تاوەکو دوێنێ سەرقاڵى نەخۆشیی دڵى دایکی بوو، بە نەخۆشى کتوپڕ و بەهۆى جەڵتەى دڵەوە ژیان ئاواییکرد، ئاسۆ نزیک بە 50 ساڵ ژیا، بەڵام لە بوارى شانۆ، سینەما و ئەدەب و رۆژنامەوانیدا رۆڵ و ناوێکى گەورەبوو، بەهۆی بەرهەم و نواندنەکانیەوە زۆرکەس خۆشیاندەویست.
 
عومەر سوارە، باوکى کۆچکردوو دەڵێت "لە تەلەفزیۆن بینیم نووسرابوو ئاسۆ کۆچى دواییکرد، تەلەفۆنم کرد بۆ کوڕ و کچەکان وەڵامیان نادامەوە، دایکیشى ئەلەرزى و دەیوت چى بووە؟ تا دواجار پێمگوت، ئەوە ئاسۆیە و مردووە".
 
ئاسۆ سوارە ساڵی 1963 لەدایکبووە، یەکەم کوڕى بنەماڵەکەى و دووەم منداڵى ئەو خێزانە بوو، بڕیاربوو بۆ ناوەڕاستى مانگى نیسانى داهاتوو، سەرپەرشتی خولێکى نوێى فێستیڤاڵى گەلاوێژ بکات.
 
هونەرمەندی کۆچکردوو لەگەڵ دەرهێنەرى نێودارى کورد جەلیل زەنگەنە سەرقاڵى چەند پرۆژەیەکى نوێ بوون، جەلیل زەنگەنە لەبارەی پرۆژە نوێیەکەوە دەڵێت "لە بەشی یەک و دوو (ی زنجیرە درامای گەردەلوول) بەشداربوو، لە بەشی سێ ناردمانە دەرەوە، بەتەمابووین بۆ بەشەکانی چوار و پێنجیش ئەو رۆڵى سەرەکى بگێڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا خەریکى زنجیرەیەکى سی بەشى بووین بەناوى ساتێک بۆ خۆشەویست".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە