بەهۆی شەڕەچەقۆوە لە پیرمام پێنج کەس بریندار دەبن

31-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرمام دەڵێت، پێنج کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانەیەکەیان بە چەقۆ برینداربوون و دوو لەوانەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی هەولێر کراون. 
د.کامەران عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرمام بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو بریندارەی بارودۆخی تەندروستیان جێگیر نییە رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراون، چەقۆ بەر سنگیان کەوتووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرمام باس لەوە دەکات، رووداوەکە لە کاژێر 20:00 روویداوە، بریندارێکی دیکە گواستنەوەی بۆ دەکرێت و رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر دەکرێت و ئەوانی دیکە لە نەخۆشخانەکەیان چارەسەریان بۆ دەکرێت.
 
تاوەکو ئێستا هیچ کەس و لایەنی پەیوەندیدار روونکردنەوەی لەسەر رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە و هۆکاری شەڕەکە نەزانراوە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە