لە ئیستەنبووڵ مێرمنداڵێک چوار ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت

31-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ناوچەی ئەیوب سوڵتانی ئیستەنبووڵ لە ماڵێکدا چوار ئەندامی یەک خێزان بە گوللە کوژران. تیمەکانی پۆلیس لە شاری بورسا مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵی خێزانەکەیان دەستبەسەرکرد کە دوای رووداوەکە لە ماڵەوە هەڵهاتووە. 
 
رووداوەکە درەنگیی شەوی پێنجشەممە، 30ـی کانوونی دووەمی 2025، لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە گەڕەکی ئاکشەمسەدین روویدا. 
 
کاتێک (سەڤینچ. ی.) دەچێتە ماڵی خوشکە گەورەکەی و دەبینێت خوشک و مام و برازاکەی خەڵتانی خوێن کراون و لەسەر زەوی کەوتوون پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات. 
 
پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد، دەرکەوت کە کە ئافرەتێکی تەمەنی 71 ساڵ بە ناوی فاتمە ئینجە، محەممەد یەنیگون، تەمەن 43 ساڵ، ئایسون یەنیگون، تەمەن 42 ساڵ و منداڵە 12 ساڵانەکەیان بەناوی دیلان یەنیگون کوژراون.
 
تیمەکانی پۆلیس رێوشوێنی ئەمنییان لەسەر شەقام و نێو بیناکە گرتەبەر، لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیاندا لە شوێنی رووداوەکە بۆیان دەرکەوت کە کوڕە تەمەن 17 ساڵەکەی خێزانەکە بەناوی (ب. یە.) ماڵەکەی بەجێهێشتووە و دوای رووداوەکە هەڵاتووە.
 
دوای لێکۆڵینەوەکان لە شوێنی رووداوەکە، تەرمەکان گوێزرانەوە بۆ دادپزیشکیی ئیستەنبووڵ.
 
ئەوانەی کوژراون، داپیر، باوک، دایک و برای تۆمەتبارەکەن. دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکەیان، کە کوڕێکی ماڵەکە  لە شاری بورسا دەستگیرکرد.
 
لیکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.