لە کەلار گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

31-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەئەنجامی شەڕی نێوان دوو گەنج لە کەلار، یەکێکیان کە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بوو، بە چەقۆ کوژرا.
 
عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ (دووشەممە، 31-3-2025) لە راگەیێندراوێکدا گوتی "لە ئەنجامی شەڕەکەدا یەکێک لە گەنجەکان بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئەوی دیکە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا." 
 
گەنجەکەی کوژراوە ناوی ئالان ئاسۆ حەمەڕەشیدە، لەدایکبووی ساڵی 2007 و، دانیشتووی گەڕەکی ئازادیی قەزای کەلار بووە.
 
هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو لە کەلار دەڵێ "رووداوەکە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ روویداوە."
 
گوتەبێژەکە لە راگەیێندراوەکەیدا هەروەها گوتی "دوای رووداوەکە، پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چوونە شوێنی رووداوەکە و توانیان تۆمەتبار بەناوی (ئ. ئ. ح.) کە لەدایکبووی 2006، دەستگیربکەن. 
 
تۆمەتبار بە گوتەی عەلی جەمال قدووری "دانی بە تاوانەکەدا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک 194 سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.

لە بێستانسووری سلێمانی چەند منداڵێک بۆ قارچک دەگەڕێن و سکەی زیو دەدۆزنەوە

ماوەی 12 رۆژە لە گوندی بێستانسوور لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێنج منداڵی دانیشتووی گوندەکە، کە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 15 ساڵدایە، لە کاتی گەڕان بەدوای قارچکدا لە دەشتەکانی دەوروبەری گوندەکە، 194سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.