پۆلیس و ئاسایشی هەولێر: 5 تۆمەتباری رووداوەکەی کەورگۆسک دەستگیرکران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری شەڕەکەی رۆژی دووشەممەی ناحیەی کەورگۆسک راگەیاند.
 
شەوی رابردوو، 30ی ئاداری 2026، لە ناحیەی کەورگۆسک سەر بە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆن لەنێوان بنەماڵەیەک کە خاڵ و خوارزای یەکدین، شەڕە تەقە روویدا، لە ئەنجامدا شەش هاونیشتمانی لە هەردوولای شەڕەکە کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون.
 
ئاماژە بەوەش کراوە، "لەسەر ئەم رووداوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون بە ناوەکانی ( م، م، ع ) و ( ع، م، ع ) و ( م، م، م ) و ( د، ر، م ) و ( ش، ر، م )، هەروەها دەستیشمان گرتوە بەسەر 20  پارچە چەکی  جۆری سووک و مامناوەند."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە