رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان رێنمایی تایبەت بۆ ئەو خوێندکارانە دەردەكات كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەخوێنن و ئێستا بەهۆی شەڕەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ئەو وڵاتانەی كە لێی دەخوێنن، بەپێی رێنماییەكە تاوەكو نێوەڕاستی مانگی چوار هیچ گرفتێكیان نابێت.
د. یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نێردراوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەر خوێندکارێک بە مۆڵەتی وەزارەتەكەیان چووەتە دەرەوە بۆ خوێندن و ئێستا لە كوردستانە و بەهۆی جەنگی ناوچەكە ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە لێی دەخوێنێ، دەتوانێ تاوەكو 15ی نیسان لە كوردستان بمێنێتەوە، "ئەو ماوەیەشی وەک ئەوە بۆ هەژمار دەكرێت كە لە خوێندندایە."
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نێدراوان باسی لەوەش كرد، زۆرینەی خوێندکاران لە ئێران دەخوێنن كە ژمارەیان زیاتر لە 1200 قوتابی دەبێت، ئەوانە بەهیچ جۆرێک لەم كاتەدا ناتوانن بگەڕێنەوە ئێران، ئەوانەی لە وڵاتانی دیكەش دەخوێنن و نزیکەی 400 خوێندکار دەبن، دەتوانن بگەڕێنەوە، بەڵام هەموویان مۆڵەتن تاوەكو 15 مانگی چوار. "ئەگەر ئاڵۆزییەكان تاوەكو15ی نیسان بەردەوامبوون ئەوكاتە دەكرێت ماوەی مانەوەیان لە كوردستان بۆ درێژ بكەینەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە خوێندن لە هەرێمی كوردستان كراوەتە ئۆنلاین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ