جێگری پارێزگاری کرماشان: لە ئەنجامی هێرشێکدا 3 کەس کوژران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری کرماشان دەڵێت: "لە ئەنجامی بۆردوومانێکدا لە شاری کرماشان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون."
 
رۆژی سێشەممە،31ـی ئاداری 2026، بەهرام سلێمانی رایگەیاند، ئەو سێ کەسە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە نێو شاری کرماشان کوژراون.
 
بەهرام سلێمانی گوتی: "دوو کەسی دیکە کەوتبوونە ژێر داروپەردوو و بریندار ببوون، دوای رزگارکردنیان لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە."
 
بە گوتەی جێگری پارێزگاری کرماشان، بە هۆی هێرشەکەی دوانیوەڕی ئەمڕۆ  9 یەکەی نیشتەجێبوون رووخاون و 30 یەکەی دیکەش زیاناین بەرکەوتووە.
 
ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی پارێزگاکە رایانگەیاند، چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە کرماشان رووبەڕووی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان بوونەتەوە.
 
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل، لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بریکارێکی خۆراک لە کاتی دابەشکردنی خۆراک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەرپرسانی دابەشکردنی خۆراک: بەشەخۆراکی مانگانە ئامادەیە و دابەشدەکرێ

بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی سلێمانی دەڵێ، فەرمانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەیان پێگەیشتووە و سەرقاڵی رێکارەکانن. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، خۆراک ئامادەیە و چاوەڕوانی بریکارەکانن پارە بدەن و خۆراکیان بۆ بنێرن.