هێزەکانی ئێران تەقە لە دانیشتووانی گوندێکی ورمێ دەکەن

31-07-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە گوندێکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقە لە ژمارەیەک هاونیشتمانی دەکەن، کە بۆ داوای دامەزراندن لە بەردەم کانێکی بەردی گوندەکەیان گردببوونەوە.
 
رۆژی یەکشەممە ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی ئاغەرەی ناوەند لە بەردەم کانی بەردی ئەو گوندە گردبوونەوە و داوایانکرد، بەڵێنی دامەزراندنی خەڵکی گوندەکە لەو کانە بەردە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەهۆی وەڵامنەدانەوەی بەڕێوەبەرانی کانەکە، گرژی لەنێوان چەند کەس لە خەڵکی گوند و پاسەوانانی کانەکە دروست بوو. دواتر هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەقەیان لە دانیشتووانی گوندی ئاغەرە کردووە.
 
لە گرژییەکەدا سێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی ناسر بەهرامییان، حوجەت موئمین‌زادە و ئارمین نیکزاد بریندار بوون. بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی ئێران چوونەتە نێو گوندەکە و ژمارەیەک لە هاونیشتمانییان بە تایبەت گەنجەکانی گوندەکەیان دەستبەسەر کردووە.
 
لە پاییزی پارەوە، کۆمپانیایەک بە ناوی تەراوێرتەن کاری دەرهێنانی بەرد لە کانی بەردی گوندی ئاغەرەی دەستپێکردووە و پێشتر بەڵێنیان بە خەڵکی گوندەکە دابوو لەو کانە دایانبمەزرێنن، بەڵام سەرەڕای تێپەڕینی نزیکەی 9 مانگ بەسەر دەستپێکردنی دەرهێنانی بەرد لەو کانە و دامەزراندنی ژمارەیەک خەڵکی دەرەوەی گوندەکە، هێشتا خەڵکی گوندەکانی ئاغەرەی سەروو، ناوەند و خواروو دانەمەرزرێندراون. 
 
لە ساڵانی رابردووشدا چەندجار ناڕەزایی خەڵکی گوندەکانی ئاغەرە دژی دانەمەزراندنیان لە کانەکان، گرژی لێکەوتووەتەوە. 
 
گوندەکانی ئاغەرە سەر بە شاری تیکابن لە ناوچەی هەوشار. لە نزیک ئەو گوندانە دوو کانی زێڕێ ئاغەرە و زڕەشۆرانیش چالاکن و بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی و بازرگانیی ورمێ، 33.3 ملیۆن تۆن یەدەگی زێڕیان تێدایە و ساڵانە یەک ملیۆن و 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە