لە کەرکووک سێ خوشک بەهۆی 'شۆرتی کارەبا' گیانیان لەدەستدا

31-08-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی 'شۆرتی کارەبا' ئاگر لە ماڵێکی گەڕەکی پەنجە عەلیی کەرکووک کەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ خوشک گیانیان لەدەستدا.  
 
هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لەبەردەم داد پزیشکی کەرکووک گوتی بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە، تەرمی منداڵەکانیش ئێستا لە دادپزیشکیی کەرکووکە. 
 
ئەمڕۆ شەممە، سامان یابە، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بە رووداوی راگەیاندبوو "هەر سێ منداڵەکە کچن و گیانیان لەدەستداوە."
 
پەیامنێری رووداو زانیاریی لە کەسوکاری منداڵەکان وەرگرتووە و دەڵێن "منداڵەکان تەمەنیان سێ، هەشت و 13 ساڵە."
  
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو خێزانە عەرەبن، دایک و باوکیان فەرمانبەرن و لەکاتی رووداوەکەدا لە ماڵەوە بوون و، لە ژوورێکی دیکەدا خەوتوون، دوای رووداوەکە بەهۆی دەنگی منداڵەکان و بۆنی دووکەڵ خەبەریان بووەتەوە.
  
پەیامنێری رووداو لە کەرکووک دەشڵێت، رووداوەکە زۆر تازەیە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 31-8-2024) روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان؛ منداڵەکان دەستکاریی کارەبایان کردووە، لەئەنجامدا شۆرتی کارەبا دروستبووە، ئێستاش هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە ماڵەکە بۆ لێکۆڵینەوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."