لە ئێلیهـ تەرمی سێ کەسی یەک خێزان لە ماڵێکدا دۆزرانەوە

31-10-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان تەرمی سێ کەس لە ماڵێکدا دۆزرانەوە. دەگوترێت پیاوێک دوای ئەوەی هاوژینی و کوڕەکەی خۆی کوشتووە، بەهەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان رۆژی چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەم کەسێکی تەمەن 33 ساڵ بە ناوی نەسیم ئادم نەچووەتە سەر کارەکەی. هاوڕێکانی کە نەیانتوانیوە پێی بگەن، چوونەتە ماڵەکەی کە لە ڤێلایەکدا لە گەڕەکی تلمەرج دەژیا. بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەرگایان داوە، کەس دەرگای لێ نەکردوونەتەوە، ئەوانیش دەرگایان شکاندووە و چوونە ژوورەوە.
 
هاوڕێکانی بینیوویانە نەسیم ئادم و عەلی ئەنساری تەمەن 11 ساڵی کوڕی و توبا ئادم  ـی تەمەن 32 ساڵی هاوژینی لەسەر زەوی لە نێو خوێنی خۆیاندا کەوتوون. 
 
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی چوونەتە شوێنی رووداوەکە.  دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، نەسیم ئادم کوڕەکەی و هاوژینەکەی کوشتووە و دواتر بەهەمان دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین تەرمی ئەو سێ کەسە گوێزراوەتەوە بۆ دادپزیشکی ئێلیهـ و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە