کۆنسووڵخانەی ئێران لە وان دەکرێتەوە

31-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای وانی باکووری کوردستان رایگەیاند، بە هەوڵی ئەوان کۆنسووڵخانەی ئێران لە شاری وان دەکرێتەوە، ئێستا بە دوای شوێنێکدا دەگەڕێن بۆ کۆنسووڵخانەکە.
 
نەجدەت تەکڤا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان پەیامێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "دەرفەتم بۆ رەخسا لە بەڕێز ئۆزان باڵجی، پارێزگاری وانەوە بزانم کە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وان، بە فەرمی کراوەتەوە و لە ئەمڕۆوە لە گەڕانداین بۆ شوێنێک بۆ کۆنسووڵخانەکە."
 
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی 2015ـەوە هەوڵی کردنەوەی کۆنسووڵخانەی ئێران لە پارێزگاکەیان دەدەن و گوتی: "کردنەوەی نوێنەرایەتیی هەرێمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وان، واتای ئەوەیە کۆنسووڵخانەی ئێرانیش لە وان دەستبەکار دەبێت."
 
تەکڤا کردنەوەی کۆنسووڵخانەکە، سوودێکی زۆر گەورەی دەبێت بۆ ئەوەی وان بتوانێت سوود لە تایبەتمەندییەکانی شارێکی سنووری وەربگرێت. گوتیشی: "کۆنسووڵخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیکترین ناوچە لێمانەوە لە ئەرزڕۆم و ترابزۆن بوون. ماف و دادپەروەری لەوەدا بوو کە کۆنسووڵخانەیەکیش لە وان هەبێت."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."