سەرۆک بارزانی سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات

31-10-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ سەردانی بەشێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد و لەگەڵ ژمارەیەک پلەدار و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبووەوە. 
 
رۆژی 31ـی تشرینی یەکەم بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی کە سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی ئەو سەنگەرانەی کردووە. 
 
سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەی دا بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە "لە نزیکەوە" لە گوزەران و رەوشی هێزەکانی پێشمەرگەی پرسی. 
 
بارەگای بارزانی دەڵێت: لەگەڵ ژمارەیەک پلەدار و فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبووەتەوە و لەبارەی رەوشی سیاسی، "بەرچاوڕوونیی پێویستی" خستەڕوو.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی: 
 
سەرۆک بارزانی سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات
 
ڕۆژی هەینی 31ی تشرینی یەکەمی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.
 
لەو سەردانەیدا سەرۆک بارزانی وێڕای لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە گوزەران و ڕەوشی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ ژمارەیەک لە پلەدار و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوویەوە و لەبارەی ڕەوشی سیاسی بەرچاوڕوونیی پێویستی خستەڕوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.