قه‌ده‌خەی خۆپێشاندان و چالاکی له‌ سێرت راگەیێندرا

31-12-2022
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگای سێرت قەدەخەی هەر جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونه‌وه‌ و چادر هه‌ڵدان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی 15 رۆژ راگەیاند. 
 
پارێزگای سێرت پاساوی قەدەخەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نێوخۆیی، رێگەگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانە، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان گەڕاندەوە. 
   
پارێزگای سێرت لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ‌ئەلیف و جیم لە 11مین ماددەی یاسای ژمارە 5442ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17مین ماددەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، ئەو بڕیارەی داوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 31ی کانوونی یەکەمی 2022 تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 14ی کانوونی دووەمی 2023 بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە