کچە کوردێكی ئێلیهـ ماوەی دوو هەفتەیە بێسەروشوێنە

31-12-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئێلیهـ ـی باکووری کوردستان کچە کوردێكی تەمەن 19 ساڵ کە خوێندکاری زانکۆیە، ماوەی دوو هەفتەیە بێسەروشوێنە. 
 
رۆژین گۆل لە رۆژی 17ـی کانونی یەکەمی 2024 ـەوە بێسەروشوێنە و تائێستا هیچ هەواڵێکی لەبارەوە نازانرێت.
 
کەسوکارەکەی و هێزە ئەمنییەکانی ئێلیهـ بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو کچە گەنجە.
 
خێزان و کەسە نزیکەکانی رۆژین، چاوەڕێی یارمەتیی لە دەسەڵات و خەڵک دەکەن، بۆ ئەوەی بە سەلامەتی کچەکەیان بۆ بدۆزنەوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە