چۆن شەربەتی گێلاس مێشک بە تەندروستی دەهێڵێتەوە؟

03-08-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن شەربەتی گێلاس، مێشک
A+ A-

رووداو- هەولێر

پزیشکانی پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی دلاویەر لە ئەمریکا رایدەگەیێنن شەربەتی گێلاس مێشک دەپارێزێت و مەترسیی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.


لە توێژینەوەیەکی نوێیاندا پزیشکانی ئەمریکی لە خواردنەوەی شەربەتی سروشتی گێلاسیان لەسەر تەندروستی مێشک کۆڵیوەتەوە و ئەنجامی توێژینەوەکەشیان لە جۆرناڵی (Food and Function) بڵاوکردووەتەوە.

شیو چینگ، پرۆفیسۆری یاریدەدەری زانستی خۆراک و سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: گێلاس بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی پۆڵیفیۆلەکان کە دژە ئۆکسێنی بەهێزن ئەگەری چەندین نەخۆشی کەمدەکاتەوە.

پرۆفیسۆرە یاریدەدەرەکەی زانستی خۆراک روونیدەکاتەوە، لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە پەرداخێک شەربەتی سروشتی گێلاس دەخۆنەوە، بەڵام بەمەرجێک هیچ بڕێکی شەکری تێنەکرێت، مەترسیی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە بەرێژەییەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.

پزیشکانی پسپۆڕی خۆراک لە ئەمریکا دەڵێن، ئەم کاریگەرییە بەتایبەت بۆ کەسانی بەتەمەن بەسوودە چونکە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن توانای فێربوون و یادەوەری کەمدەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - سامی عەبدولڕەحمان

راهێنەرێکی پەروەردەیی: ئاگاداری نیشانەکانی تەنگژەی دەروونیی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ بن

راهێنەرێکی پەروەردەیی ئاشکرای دەکات، پێویستە ئاگاداری تەنگەژەی دەروونیی دوای رووداوەکان بین، بەتایبەتی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ، دەشڵێت، "مەرج نییە کەسەکە لەنێو رووداوەکەدا بووبێت، بەڵکو شایەتحاڵبوونی رووداوەکەش کاریگەریی دەروونی دروستدەکات."