رووداو - BBC
فیلمێكی نوێ، كە سوپەرمان و باتمان بەیەكەوە رۆڵی تێدا دەگێڕن بەرهەم دێت، پێشبینیش دەكرێت داهاتی ئەم فیلمە ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت.
دوای ئەوەی كە چەندین ساڵ هەریەكەیان بەجیا لە فیلمەكاندا سەركێشییان دەكرد، بۆ یەكەم جار هەردوو پاڵەوانەكە بەیەكەوە لە فیلمێكدا بەشدار دەبن.
لە فێستیڤاڵی كتێبە پاڵەوانێتییەكان دەرهێنەر زاك سنایدەر ئەم هەواڵەی بە ئەو كەسانە راگەیاند كە هەواداری هەردوو پاڵەوانەكەن.فیلمەكە لە ساڵی داهاتوو كاری دەرهێنانی بۆ دەكرێو لە ساڵی 2015 نمایش دەكرێ .
چاوەرڕێ دەكرێ كە ئەم فیلمە سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بێنێ،لەبەر ئەوی بۆ زۆر كەس ئەمە وەك هاتنەدی خەونێكە، كە هەردوو پاڵەوانەكە لە یەك فیلمدا ببینن . خۆشەویستی خەڵك بۆ هەردوو فیلمەكەش لە بڕی ئەو داهاتەدا دەبینرێ كە هەردوو فیلمەكە لە زنجیرەی پێشووتریان بەدەستیان هێناوە كە زیاتر لە یەك ملیار دۆلاربووە .
ئەو ئەكتەرەی كە رۆڵی سوپەرمان دەگێرێ دیاریكراوە كە ئەویش هێنری كاڤایلی بەریتانیە كە لە فیلمی پێشووتری سوپەرمانیش هەمان رۆڵی گێڕا، بەڵام هێشتا بڕیار لەسەر ئەو كەسە نەدراوە كە رۆڵی باتمان دەگێرێ .






کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ