چەند زانیارییەک لەسەر تێلی ددانەکان

22-07-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن ددان
A+ A-

 رووداو- هەولێر

نارێکی ددانەکان گرفتکی گەورەیی بۆ بەشێکی خەڵکی دروستکردووە، بەدەرلەوەی تەمەنت چەندە یان ددانەکە تاکو چەند نارێکە، تەنانەت ئەگەر کەسەکە بایەخێکی زۆریش بە پاکڕاگرتنی دەموددانی بدات، بەڵام ناڕێکی ددانەکان بە نەرێنی کاردەکاتە سەر لایەنی دەروونی کەسەکەش، بەوەی جوانی دەمو ددانی و زەردەخەنەکەی شێواندووە. 


پسپۆڕانی ددان بایەخێکی زیاتریان لەسەر ددانی منداڵانە، چونکە ئەگەر ددانێک بە نارێکی جێگەی خۆی بگرێت، هەر لەو کاتەوە دەتوانرێت بۆی چاکبکرێتەوە، بێ ئەوەی گرفتی بۆ دروستبێت. 

دانانی تێلی ددانەکان لە هەر تەمەنێک بێت ئەنجامدەدرێت، بەڵام لەو کەسانەی ددان و پووکیان تەندروست نییە و نەخۆشی پووکیان هەیە ئەنجامنادرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو تێلە پەستانێکی زیاتر دەخاتەسەر پووک.

ماوەی دانانی تێلی ددان دوو ساڵە، بەڵام رێکبوونەوەی ددانەکان زووتر یان درەنگتر لەو ماوەییە، پشتدەبەستێت بەوەی گرفتی ددانەکانت چەندە زۆربووە، هەرچەندە هەندێک رێگەی دیکە هەن کە بە کاتێکی کەمتر دەتوانێت ددانەکان رێکبکاتەوە، بەڵام ئەو رێگەیانە زۆر بەربڵاونین، مەگەر ئەوەی پزیشکەکە بە تەواوی لە سەلامەتی و بەهێزی ددانەکە دڵنیابێتەوە. 

پرۆسەکە بێ ئازار نییە، لەگەڵ دانانی تێلی ددان کەمێک ئازاری لەگەڵ دایە، ئەمەش چونکە ئەو تێلە پەستان دەخاتەسەر ددانەکەت بەمەش هەست بە ناڕاحەتی دەکەیت، دەتوانیت لەگەڵ پزیشکەکەت سەبارەت بە ئازاری دانانەکەشی گفتوگۆبکەیت.

زۆر کەس لە نرخی دانانی تێلی ددان دەپرسن، لە راستیدا نرخەکەی تاراددەیەک بەرزە، لە زۆربەی وڵاتان نرخەکەی لەنێوان $3000 بۆ $6000 دەبێت. بەڵام نرخەکەی بەپێی پزیشکەکە، گرفتەکانی دەم و ددان و تەمەنی نەخۆشەکە دەگۆڕدرێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە