درۆنێکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەیەکی ئازەربایجانی دا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نووسەران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، بەهۆی هێرشی درۆنییەوە بۆ سەر ناوچەی نەخچەوان، باڵیۆزی ئێرانیان لە باکۆ بانگهێشت کردووە. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە درۆنێکی ئێرانی لە باڵەخانەی فڕۆکەخانەی نەخچەوانی دا و دوو کەسی بریندار کرد.
 
رۆژی پێنجشەممە، 05-03-2026، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێرشەکان لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی نەخچەوان کراون. باکۆ بە تووندی هێرشەکەی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند: "ئازەربایجان مافی وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانەی بۆ خۆی پاراستووە."
 
بەگوێرەی میدیاکانی ئازەربایجان، رۆژی پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، دوو درۆن لە خاکی ئێرانەوە سنووریان بەزاندووە و یەکێکیان خۆی بە باڵەخانەی فڕۆکەخانەی نەخچەواندا کێشاوە و تەقیوەتەوە. هەروەها چەند گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە کە بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە فڕۆکەخانەکە نیشان دەدەن.

لەدوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران ئەمە یەکەم جارە ئێران هێرشدەکاتە سەر ئازەربایجان.

گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و هاوپەیمانیی (ئەمریکا و ئیسرائیل) گەیشتووەتە لووتکە. پێشتریش تورکیا رایگەیاندبوو کە مووشەکێکی ئێرانی لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێکشکێندراوە، ئەمەش نیشانەی فراوانبوونی جەنگەکەیە بۆ وڵاتانی دراوسێی ئێران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە