کۆمەڵگەی وەزارەتەکان و وزەی کوێت بۆردوومانکران

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتەکانی دارایی و نەوتی کوێت دەڵێن، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەیان، کۆمەڵگەی وەزارەتەکان و بارەگای کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی کوێت کراونەتە ئامانج و زیانی مادیی گەورەیان پێگەیشتووە.
 
وەزارەتی دارایی کوێت ئاشکرایکرد، درۆنێک باڵەخانەی "کۆمەڵگەی وەزارەتەکان"ـی پێکاوە. بەهۆی ئەو زیانە مادییە زۆرانەی بەر باڵەخانەکە کەوتوون، وەزارەتەکە بڕیاریداوە یەکشەممە دەوامی فەرمانبەرانی ناو کۆمەڵگەکە بەشێوەی ئۆنلاین بێت.
 
وەزارەتی نەوتی کوێت و کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، بارەگای سەرەکیی وەزارەتی نەوت و کۆمەڵگەی نەوتی کوێت لە رێگەی مووشەکێکی بالیستییەوە کراوەتە ئامانج. بەپێی راگەیێندراوەکە، هێرشەکە زیانی گەورەی بە رووکاری دەرەوەی بیناکە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لەنێو تیمەکانی فریاگوزاری و کارمەندەکاندا نەبووە.

 

 
 
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوێت رایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان لە حاڵەتی ئامادەییدایە و خەریکی بەرپەرچدانەوەی چەندین مووشەک و درۆنە لە ئاسمانی وڵاتەکەدا. سوپای کوێت داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە پابەندی رێنماییە ئەمنییەکان بن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە