سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر نەتەنیاهوو: ئاگربەست لەگەڵ ئێران کارەساتێکی سیاسییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یائیر لاپید، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل، رۆژی چوارشەممە (08-04-2026) بە تووندی رەخنەی لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی گرت بەهۆی پشتیوانیکردنی لە ئاگربەستە کاتییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران و بە "شکستێکی سیاسی و ستراتیژی" ناوی برد.
 
لاپید لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی، "لە مێژووماندا کارەساتی سیاسیی وەهامان نەبینیوە. لە کاتێکدا بڕیار لەسەر کرۆکی ئاسایشی نیشتمانیی ئێمە دەدرا، ئیسرائیل تەنانەت لەوێ ئامادەش نەبوو."
 
سەرکردەکەی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد کە ساڵانێکی زۆری دەوێ بۆ چاککردنەوەی ئەو "زیانە سیاسی و ستراتیژییانەی" کە نەتەنیاهوو بەهۆی "لەخۆباییبوون، کەمتەرخەمی و نەبوونی پلانی ستراتیژی"یەوە دروستی کردوون.
 
لاپید جەختی لەوەش کردەوە کە سەرەڕای ئەوەی سوپا و خەڵک ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە، بەڵام حکومەت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا شکستی هێناوە و گوتی، "سوپا هەموو ئەو کارانەی جێبەجێ کرد کە داوای لێ کرابوو، خەڵکیش خۆڕاگرییەکی بێوێنەیان نیشاندا، بەڵام نەتەنیاهوو لە رووی سیاسی و ستراتیژییەوە شکستی هێنا و نەیتوانی هیچ کام لەو ئامانجانە بپێکێت کە بۆ خۆی دیاریکردبوون."
 
ئەم لێدوانانەی لاپید دوای ئەوە هاتن کە نووسینگەی نەتەنیاهوو رایگەیاند، ئیسرائیل پشتیوانی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ راگرتنی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران بۆ دوو هەفتە.
 
بەڵام نووسینگەی نەتەنیاهوو جەختی کردەوە کە ئاگربەستە دوو هەفتەیییەکە "لوبنان ناگرێتەوە."
 
دۆناڵد ترەمپ بەرەبەیانی چوارشەممە رایگەیاند، لەگەڵ تاران رێککەوتووە بۆ "راگرتنی بۆردوومان و هێرشەکان بۆ سەر ئێران بۆ دوو هەفتە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسرائیل دەڵێت، "ئەم ئاگربەستە دوو هەفتەیییە ناوچەی لوبنان ناگرێتەوە".

ئیسرائیل پشتگیری لە بڕیارەکەی ترەمپ دەکات: ئاگربەست لوبنان ناگرێتەوە

نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەکەی سەبارەت بە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ راگرتنی کاتیی هێرشەکان دژی ئێران راگەیاند. ئیسرائیل پشتگیریی خۆی بۆ ئاگربەستەکە نیشاندا، بەڵام بە چەند مەرجێکی تووند و بەدەرکردنی بەرەی لوبنان.