وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو سعودیە بەڕێکەوت و دواتر دەچێتە قەتەر

10-05-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، عەباس عێراقچی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتووە و ئێوارەش بۆ بەشداریکردن لە كۆڕبه‌ندێک دەچێتە دەوحە.
 
ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، "عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت و ئێوارەی ئەمڕۆش دەچێتە دەوحە."
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی، "عێراقچی بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پرسە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە کۆدەبێتەوە."
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران باس لەوەش دەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە مەبەستی بەشداریکردن لە كۆڕبه‌ندێک دەچێتە دەوحە.
 
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 13 تاوەکو 16ـی ئەم مانگە سەردانی سعودیە، قەتەر و ئیمارات دەکات.
 
سەردانەکەی ترەمپ بۆ ناوچەکە، دوای سێ گەڕی دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران دێت و بڕیارە سبەی گەڕی چوارەمیش بەڕێوە بچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە