رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی لوبنان رایگەیاند، لەمەودوا گەشتیارانی عێراقی دەتوانن بە ڤیزای خۆڕایی و بەبێ مەرجی هەڵگرتنی بڕێک پارە، سەردانی لوبنان بکەن و بۆ ماوەی سێ مانگ لە لوبنان بمێننەوە.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان، کە ئەمڕۆ شەممە 10-09-2022 بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بڕیاریدا ڤیزا بەبێ بەرامبەر بداتە گەشتیارانی عێراقی و مەرجی هەڵگرتنی بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەو گەشتیارانەی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە، کە سەردانی لوبنان دەکەن.
هەر بەپێی نووسراوەکە لەمەودوا هەر گەشتیارێکی عێراقی سەردانی لوبنان دەکات مافی هەیە یەک مانگ لەو وڵاتە بمێنێتەوە.
هەروەها گەشتیار دەتوانێت داوایەکیش پێشکێش بکات بۆ ئەوەی ماوەی مانەوەی لە لوبنان بۆ سێ مانگ درێژبکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ