پزیشکیان: مەرجی کۆتاییهاتنی شەڕ قەرەبووکردنەوەی ئێران و گەرەنتیی دووبارەنەبوونەوەی جەنگە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: "دەبێت مافە زەوتکراوەکانی ئێران بسەلمێنرێن و قەرەبووی زیانەکان بکرێتەوە."
 
شەوی چوارشەممە، 11ی ئازاری 2026، مەسعوود پزیشکیان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) بڵاویکردەوە؛ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هەردوو سەرۆکی رووسیا و پاکستان ئەنجامداوە.
 
لەو پەیوەندییەدا، پزیشکیان جەختی لە پابەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە کردووەتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە کە شەڕەکە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هەڵگیرساوە.
 
سەرۆککۆماری ئێران سێ مەرجی سەرەکی بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە خستووەتەڕوو و دەڵێت؛ پێویستە دان بە مافە رەواکانی ئێران بنرێت و قەرەبووی دارایی و مەعنەوی بکرێتەوە و هێرشبەران جارێکی دیکە دەستدرێژی نەکەنەوە سەر وڵاتەکەی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەدمیرال براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)

فەرماندەی سێنتکۆم: ژیریی دەستکرد لە جەنگی ئێراندا کاژێری بۆ کردووین بە چرکە

ئەدمیرال براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) نوێترین زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" دژی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 5,500 ئامانجیان لە نێو خاکی ئێران پێکاوە. دەشڵێت ژیریی دەستکرد لەو جەنگەدا ئاسانکاری زۆری بۆ کردوون.