نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست: رەنگە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بکەم

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، ئەگەر زۆرە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بکات بە مەبەستی هاوئاهەنگی لەسەر هەوڵە جەنگییەکانی هەردوو وڵات دژی ئێران.
 
رۆژی سێشەممە، 10ی ئاداری 2026، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی گوتی، "رەنگە هەفتەی داهاتوو ئەو سەردانە بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوی دڵنیا نین."
 
ویتکۆف پشتڕاستیکردەوە، بڕیار بوو ئەم هەفتەیە لەگەڵ جارید کۆشنەر، راوێژکاری ترەمپ کە هاوکات زاواشیەتی، سەردانی ئیسرائیل بکەن، بەڵام هەڵوەشایەوە.
 
باسکردنی سەردانەکە لە کاتێکدایە، کە میدیاکانی ئەمریکا باس لە دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان واشنتن و ئیسرائیل دەکەن سەبارەت بە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی جەنگەکە، بەتایبەت دوای هێرشەکانی کۆتایی هەفتەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆگاکانی سووتەمەنی لە تاران.
 
نێردە تایبەتەکە هەوڵیدا ئەو دەنگۆیانە بێبایەخ پیشان بدات و گوتی، "ئەو سەردانەی کە مەبەستمان بوو ئەنجامی بدەین بۆ رێکخستنی جیاوازییەکان نەبوو، چونکە پێموانییە جیاوازی زۆر هەبێت. بەڵکو زیاتر بۆ هاوئاهەنگی و تێگەیشتن بوو لەوەی ئەوان لە کوێن و قسەکردن لەسەر هەموو ئەو شتە جیاوازانەی کە گرنگن، وەک ئەوەی ئایا رێککەوتن دەکرێت یان نا."
 
کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ئامانجەکانی جەنگەکە هاوڕان، ویتکۆف گوتی، "ئیسرائیل وڵاتێکە کە یەک بۆمب لەناوی دەبات، هەر بۆیە ئەم بابەتە بۆ ئیسرائیل پەیوەندی بە مان و نەمانەوە هەیە." دووپاتیشیکردەوە، ئێران بە نیەتێکی باشەوە دانوستاندن ناکات و بەدوای رێککەوتنی ئەتۆمیدا ناگەڕێت، ئەمەش وای لە ترەمپ کرد فەرمانی هێرشەکان بدات.
 
رۆژی 28ی شوباتی ئەم ساڵ، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئیسرائیل و دواتر ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە. وەکو بەشێک لە وەڵامەکەشیان ئێران هێرشیکردووەتە سەر وڵاتانی کەنداو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە ناوچەیەکی بەیرووت دوای بۆردوومانکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە. وێنە: Hassan Ammar/AP

حکومەتی لوبنان: هێرشەکانی ئیسرائیل 570 کوژراو و 760 هەزار ئاوارەیان لێکەوتووەتەوە

یەکەی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی کارەسات لە لوبنان دەڵێ، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی گەیشتووەتە 570 کەس؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە نزیکەی 760 هەزار کەس ئاوارە بوون