رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
سعودیە دەڵێت، دوو لەو درۆنانە بە ئاراستەی کێڵگەی نەوتیی (شەیبە) دەهاتن و تێکشکێنران
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی سعودیە بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند، هێزە بەرگرییەکانیان توانیویانە حەوت درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکبشکێنن، کە بەرەو کێڵگەیەکی نەوتی لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان دەفڕین.
وەزارەتی بەرگری لە چەند پۆستێکی جیاوازدا لە ئێکس بڵاویکردەوە، "دوو لەو درۆنانە بە ئاراستەی کێڵگەی نەوتیی (شەیبە) دەهاتن و تێکشکێنران." هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، پێنج درۆنی دیکەیان لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەستنیشان کردووە و پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان پووچەڵیان کردوونەتەوە.
کێڵگەی نەوتیی شەیبە کەوتووەتە نزیک سنوورەکانی ئیمارات و لە لایەن کۆمپانیای ئارامکۆوە بەڕێوەدەبرێت. ئەم کێڵگەیە یەکێکە لە ناوەندە هەرە ستراتیژییەکانی سعودیە و رۆڵێکی گەورەی لە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتەدا هەیە، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان لە رووی سەرمایەی بازاڕەوە.
ئاگری جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران تەواوی ناوچەکەی گرتووەتەوە و تاران هەڕەشەی لێدانی هەموو ناوەندە ئابوورییەکانی هاوپەیمانانی واشنتنی کردووە لە ناوچەی کەنداو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ