‎رووداوێكی تاڵ لە رۆژێكی شیریندا؛ بەسەرهاتی بووک و زاوا بریندارەکەی بەیرووت

15-08-2020
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
هەنا و ئەمین / وێنە: هادی سەلیمی - رووداو
هەنا و ئەمین / وێنە: هادی سەلیمی - رووداو
نیشانەکردن بەیرووت لوبنان تەقینەوە رووداو لە بەیرووت
A+ A-
 
رووداو - بەیرووت

لە رۆژی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتی پایتەختی لوبناندا کە لە یادگاریی خەڵکی ئەو وڵاتەدا بووە رووداوێکی تاڵ، بووک و زاوایەک لە کۆڵانێکی نزیک لەو ناوچەیە خەریکی وێنەگرتنی شیرینترین رۆژی ژیانیان بوون کە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان بوو و بەو هۆیەوە بە سووکی بریندار بوون. ڤیدیۆی ساتی ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگەکە و تەقینەوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە فراوانی بڵاو بووەوە.
 
ئەمین و هەنا کە هەردووکیان 28 ساڵن، دوای ئەو رووداوە و لە رۆژی لەدایکبوونی هەنادا چوونەتەوە هەمان شوێنی وێنەگرتنەکەیان و ئەو یادگارییە تاڵ و شیرینە بە بیر خۆیان دەهێننەوە.
 
‎ئەمین شەملی، کارمەندی زانکۆی ئەمریکییە لە بەیرووت و لەبارەی ساتی تەقینەوەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرەتا چاوی خۆم پاراست، بەڵام دواتر ویستم ببینم، چونکە دوای تەقینەوەکە پێویستم بەوە بوو ببینم بۆ ئەوەی هەڵبێم ... وام کرد و پاراستم. لەو کاتەدا هەموو شووشەکان بەر پشتی من کەوتن. ئێمە دوو دەستپێکمان هەبوو: دەستپێکی ژیانێکی نوێ و دەستپێکی ژیانی هاوژینی".
 
‎هەنا فانوس، کارمەندی زانکۆی ئەمریکییە لە بەیرووت و دەڵێت، "رەنگی سپی بووە خۆڵەمێشی. ئەو باش بوو، منیش باش بووم. ئەو هەندێک زیانی بەرکەوت، بەڵام سوپاس بۆ خودا ئێمە باشین و هێشتا لە ژیانداین".
 
‎ئەو شوێنەی ئەوان وێنەیان تێدا دەگرت لە بەیرووت بە شوێنی بووك و زاواكان ناسراوە. ‎بەردەوام لەوێ وێنە و ڤیدیۆی هاوسەرگیری تۆمار دەکرێت.
 
‎ئەمین و هەنایش دوای چوار-پێنج كاژێر لە ئاهەنگەکەیان چوونەتە دواین وێستگە بۆ تۆماری ڤیدیۆیەك، ‎بڕیار وابووە دواتر بەرەو ماڵ بگەڕێنەوە، بەڵام تەقینەوەکە روویداوە و ‎بە چەند برینێكی سووك ڕزگاریان بووە.
 
‎ئەمین شەملی دەڵێت، "وەک دەڵێم بەرنامەمان ئەوەیە پێکەوەبین و پاڵپشتی یەکتر دەبین. پێموانییە بتوانم لە لوبنان دووربکەمەوە".
 
‎هەنا فانوسیش دەڵێت، "لە رووی هەستەوە هەندێک زیانمان بەرکەوت، چونکە زۆر چیرۆکی تێکدا و تێکیداین. لە هەمان کاتدا هەندێک کەس هەن ئەوە بەهێزی کردن، بەڵام ئێمە هێشتا دەبێت پێشبکەوین و باشتربین بەتایبەت بۆ وڵاتەکەمان، چونکە ئێمە دەمانەوێت بژیین، دەمانەوێت ژیانێکی باشترمان هەبێت لەوەی کە ئێستا تێیدا دەژیین".
 
‎تەقینەوەكەی بەندەری بەیرووت نەك هەر بۆ ئەمین و هەنا، بەڵكو بۆ هەموو لوبنان و بەیرووتییەكان شۆكێكی گەورە بوو و زیاتر لە 300 هەزار كەسی بێماڵوحاڵ كرد.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

شاندی باڵای ئێران گەیشتە پاکستان؛ قالیباف و جەی دی ڤانس لە ئیسلامئابادن

شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان گەیشتە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، ئەوەش بە مەبەستی دانوستاندن لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا.