برای ئەو گەنجە دهۆکییەی لە لوبنان کوژرا: ژەهرخوارد کراوە و مەتر و نیوێک ژێرخاک کرابوو

30-12-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
وردەکاریی کوژرانی گەنجەکەی دهۆک لە لوبنان
وردەکاریی کوژرانی گەنجەکەی دهۆک لە لوبنان
نیشانەکردن لوبنان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دایکی ئازاد، ئەو گەنجەی دهۆک کە لە 29ـی ئەم مانگە تەرمەکەی لە لوبنان دۆزرایەوە لەڕێگەی رووداوەوە باسی کوژرانی کوڕەکەی دەکات و دەڵێ هۆکاری کوشتنەکەی، کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییە لەنێوان ئەوان و هەندێک خزمیان. برایەکیشی دەڵێ "بەگوتەی پارێزەرەکەمان، ئازاد ژەهرخوارد کراوە."
 
کوردستان عوزێر، دایکی گەنجە کوژراوەکە گوتی "زۆر ستەم لە کوڕی من کرا، دەیویست خۆی بەدەستەوەبدات و رێگەیان نەدا، گوتیان ئێمە ئامۆزای خۆمان بەدەستەوە نادەین و گوێ لە قسەی گەورەکان مەگرن." لەبارەی چۆنییەتی کوشتنەکەشی، دەڵێ "حەوت کەسیان بە پارە بەکرێ گرتووە و، کوشتوویانە."
 
وەک ماڵباتی ئازاد باسی دەکەن، هۆکاری رووداوەکە تەقەکردنێک بووە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ، کە لەسەر رێگەی سەرەکیی دهۆک لە نزارکێ روویدا؛ لەئەنجامدا کەسێک کوژرا و دواتر ئازاد بە کوشتنەکە تۆمەتبار کرا.
 
ئازاد، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم لە ئێرانەوە چووەتە دووبەی، لە چواری ئەم مانگەشەوە بۆ سەردانی هاوڕێیەکی چووەتە وڵاتی لوبنان. لەدوایین ڤیدیۆی لە کامێرای چاودێرییەوە لە فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەردەکەوێت، دواتر چارەنووسی دیارنامێنێت، هەتاوەکو 29ـی ئەم مانگە تەرمەکەی لە گوندی بقەعتووتە لە ناوچەی کەسرەوان لە لوبنان دەدۆزرێتەوە.
 
حەوت کەس بە کوشتنی ئازاد تۆمەتبارن، لەنێویاندا دووانیان خاوەن وڵاتینامەی عێراق، دووان تورکیا و یەکێکیان لوبنان. 
 
بۆ ئەم بەدواداچوونە، پەیامنێری رووداو لەڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە قسەی لەگەڵ ئەرشەد ئەحمەد، برای ئازاد کرد کە لە لوبنانە، ئەو دەڵێ "ئێمە، بە دووریی پێنج کیلۆمەتر تەرمەکەمان لە بقەعتووتە دۆزییەوە، کە نزیکەی مەتر و نیوێک ژێرخاک کرابوو، من بە چاوەکانی خۆم جەنازەکەم بینی، ئاگریان تێبەرداوە، بەڵام نەمزانی بەچی کوشتوویانە، بە گوللـە یان خنکاندوویانە یان ئەوەتا ژەهریان پێی داوە، بەپێی زانیارییەکانی پارێزەرەکە داویەتی، ژەهرخواردیان کردووە."
 
تەمەنی ئازاد 42 ساڵ بوو و خاوەنی کچێک بوو. رووداو بۆ بەدواداچوونی تەواو بۆ ئەو کەیسە و پەیوەندی بە لایەنی بەرامبەریشەوە کرد، بەڵام بەردەست نەبوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن