رووداو دیجیتاڵ
سێیەمین کۆبوونەوەی چوار قۆڵی نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، میسر، پاکستان و سعودیە لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە میوانداری هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئامادەبوونی محەممەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان؛ بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر؛ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە بەڕێوەچوو.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر داڕشتنی چارەسەری ناوچەیی بۆ کێشە درێژخایەنەکان، بەتایبەتی لە پرسی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
ئامانجی هەر چوار وڵاتی بەشداربوو، هەبوونی هاوئاهەنگییە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ رێگریکردن لە قوڵبوونەوەی قەیرانەکان و هەبوونی ئاشتییەکی بەردەوام.
لە 18ی ئاداری 2026 کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵی نێوان تورکیا، میسر، پاکستان و سعودیە لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو.
دووەم دیداری چوار قۆڵی لە 29ی ئاداری 2026 لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەچوو.
ئامانج لەو هاوئاهەنگییە دیپلۆماسییە بەهێزکردنی هەوڵی لایەنە هەرێمییەکانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ