ئەمریکا خیانەتی لە کوردانی رۆژئاوا کردووە؟
هەر لە سەرەتاوە کورد لە رۆژئاوا لەنێوان واقیعە دژ بەیەکەکاندا گیریان خواردبوو. لە لایەکەوە بانگەشەیان بۆ پڕۆژەیەکی حوکمڕانیی خۆسەر و خۆبەڕێوەبەریی ناوخۆیی دەکرد، کە هاوتەریبیی لەگەڵ گوتاری لیبڕاڵیی وڵاتانی رۆژئاوادا هەبوو. لە لایەکی دیکەوە، پایتەختەکانی وڵاتانی رۆژئاوا سەرقاڵی رەواندنەوەی گلەییەکانی تورکیا بوون، کە هاوبەشێکی گرنگی ناتۆیە، کە دژی حکومڕانی و باڵادەستیی کورد بوو لە باکووری سووریا، بە نیگەرانییەکی ئەمنی بۆ ناتۆ وەسفی دەکردن. ئەم دوو واقیعە دژبەیەکە هیچ کاتێک چارەسەر نەکرا، بەڵکو تەنها دواخرا