رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزەی سعودیە و ئیماراتی کرد لەلایەن ئێرانەوە و رایگەیاند: "دەستدرێژییەکانى ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند."
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیێراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە سەرکۆنەی هێرشی ئێران دەکەن بۆ سەر ئەو دامەزراوانەی وزە کە لە دوو رۆژی رابردوودا روویاندا و بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی ناوی بردووە و رایگەیاند کە ئەوە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لەسەر ئاسایشی وزەی جیهان، دەریاوانی و ژینگە.
ماوەی دوو رۆژە چەند دامەزراوەیەکی نەوت و گازی سعودیە، قەتەر و ئیمارات رووبەڕووی هێرشی ئێران بوونەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند کە دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە لە رێگەی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی سڤیل و دامەزراوەکان، داوای کرد ناوچەکە لە دەرهاویشتەکانی ئەو" هێرشە بێ پاساوانە" دوور بخرێتەوە.
لە 28ی شوباتەوە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و ئێران بە درۆن و مووشەک هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی کەنداو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ