هێرش کرایە سەر دوو کێڵگەی نەوت و گازی ئیمارات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێران بە مووشەک هێرشى کردە سەر دوو کێڵگەی نەوت و گازی ئیمارات و کارکردن تێیاندا وەستێنرا. وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت: "بەرپەرچی هێرشەکانمان داوەتەوە".

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی ئاداری 2026، بە مووشەک هێرش کرایە سەر دوو کێڵگەی گازی حەبشان و نەوتی باب لە ئیمارات و کارکردن تێیاندا وەستێنرا.
 
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی ئەبووزەبی لە ئیمارات رایگەیاند، کێڵگەکان رووبەڕووی هێرشی مووشەکیی ئێران بوونەتەوە و کارکردن تیایدا راگیراوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد و رایگەیاند کە بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی سەرکەوتووانە و بەبێ زیانی گیانی بەرپەرچی هێرشەکان بداتەوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، ئەو هێرشانە پێشهاتێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە و وڵاتەکەی مافی خۆیەتی هەموو رێکارە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی ئیمارات.
 
لە 28ی شوباتەوە کە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، ئێران بە مووشەک و درۆن هێرش دەکاتە سەر ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو کە ئیمارات یەکێک لەو وڵاتانە بووە هێرش کراوەتە سەری.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە