لە رەمەزاندا نوێژی تەراویح لە مەککە و مەدینە ناکرێت

21-04-2020
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن سعودیە کۆرۆنا نوێژ
A+ A-

 

رووداو - هەولێر

سەرۆکایەتیی گشتیی کاروباری هەردوو مزگەوتی پیرۆزی مەککە و مەدینە لە سعودیە رایگەیاند، هەڵپەساردنی پێنج نوێژەکە و نوێژی تەراویح لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە شاری مەدینە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 21-04-2020 شێخ د.عەبدولڕەحمان بن عەبدولعەزیز سودەیس، سەرۆکی کاروباری گشتیی هەردوو مزگەوتی پیرۆزی مەککە و مەدینە لە سعودییە لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاند، "بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵپەساردنی پێنج نوێژەکە و نوێژی تەراویح لە مزگەوتی حەرام لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە شاری مەدینە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت".
 
بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی سعودیە، تاوەکو ئێستا 10 هەزار و 484 کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و 490 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 103 تووشبوویشیان گیانیان لەدەستداوە.
 
 
هەروەها پێشتر ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودیە داوای لە موسڵمانانی جیهان کرد کە لە مانگی رەمەزاندا بۆ نوێژی بەکۆمەڵ کۆنەبنەوە، ئەوەش بە مەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
 
رۆژی 23ی ئادار لە سعوودیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری نائاسایی راگەیاند و بڕیاری داخستنی مزگەوتەکان دا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەی گازی کۆرمۆر

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە دووەم بەرهەمهێنەری گاز؛ 'پێویستی بە 200 ملیار دۆلارە'

بەڕێوەبەرانی کەرتی وزە لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا لە دوبەی رایانگەیاند، بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سرووشتی لە جیهان، کەرتی وزەی ناوچەکە لە چوار ساڵی داهاتوودا پێویستی بە 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنانە.