حیزبوڵڵای لوبنان: لە 24 کاژێردا 63 هێرشمان کردوونەتە سەر ئیسرائیل

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 63 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دژی پێگە و بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە. هاوکات سوپای ئیسرائیلیش برینداربوونی 7 سەربازی خۆی پشتڕاستکردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی "راگەیاندنی جەنگی"ی سەر بە حیزبوڵڵا، ئەو ئۆپەراسیۆنانە چەندین جۆر هێرشی وەک مووشەکباران، بەکارهێنانی درۆنی هێرشبەر و تۆپبارانی گرتووەتەوە: "ئامانجی سەرەکیی هێرشەکان بریتی بوون لە کۆبوونەوەکانی سەربازانی ئیسرائیل، ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان و بنکە و ناوەندە ستراتیژییەکانی سوپای ئەو وڵاتە".
 
لە لایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی 24 کاژێری رابردوودا لە بەرەی باکوور و لەسەر سنوورەکانی نێوان لوبنان و فەلەستین، 7 سەربازیان بریندار بوون.
 
ماوەیەکە گرژییەکانی سەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل چووەتە قۆناخێکی نوێوە و رۆژانە هەردوولا بە چەکی جۆراوجۆر هێرش دەکەنە سەر پێگەکانی یەکتر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سێنتکۆم

سێنتکۆم: ئێران هیچ فڕۆکەیەکی F-15ی ئێمەی نەخستووەتە خوارەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەو بانگەشانەی ئێرانی رەتکردەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری ئێف پازدەی ئەمریکایان خستووەتە خوارەوە. سێنتکۆم جەختی کردەوە کە لە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکاندا هیچ فڕۆکەیەکیان بە هێرشی ئێران تێکنەشکاوە