مەسرور بارزانی بۆ ئیبراهیم رەئیسی: هاوخەمتانین

23-07-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی لافاوەکەی ئێران کە بەهۆیەوە زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیش بریندار بوون، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆککۆماری ئێران کرد.
 
لەو پەیامە هاوخەمییەیدا کە بەبۆنەی لافاوەکەی ئێران ئەمڕۆ شەممە 23-07-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانی کردووە، هاوخەمیی خۆی بۆ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی لافاوەکە راگەیاند.
 
ئێوارەی رۆژی هەینی 22-7-2022 بارانی بەخوڕ لە شاری ئێستێهبانی سەر بە پارێزگای فارس باری و ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە شارەکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووباری روودبال.
 
جگە لە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 20 کەس و بێسەروشوێنبوونی سێ کەسی دیکە، بە گوتەی خەلیل عەبدوڵلاهی، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای فارس، لەو لافاوەدا 55 کەس تووشی کێشە بوون، بەڵام هێزە یارمەتیدەرەکان رزگاریان کردوون.
 
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکی ئەو وڵاتە بەگشتی گەیاندووە و "هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکاریان ببەخشێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەشێک لەو بنکانەی ئەمریکا کە ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە لێیداون لە مانگە دەستکردەکانەوە

راپۆرتێک: ئێران 228 ئامانجی ئەمریکای لە ناوچەکە پێکاوە و زیانەکە لەوە گەورەترە راگەیێندراوە

لێکۆڵینەوەیەکی رۆژنامەی (واشنتن پۆست) کە پشت بە وێنەی مانگە دەستکردەکان دەبەستێت، باس لەوە دەکات کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران لە سەرەتای جەنگەوە زیانیان بە لانیکەم 228 باڵەخانە و کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەیاندووە. ئەم ئامارەش زۆر لەوە زیاترە کە حکومەتی ئەمریکا بە فەرمی دانی پێدا ناوە