ئیمارات: رێگە نادەین خاکەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن

26-01-2026
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن ئاسمان، خاک و ئاوی وڵاتەکەیان بۆ هێرشی سەربازی دژی ئێران بەکاربهێنن. ئەمەش دوای ئەوە دێت کەشتیگەلێکی جەنگیی ئەمریکا بەرەو ناوچەکە جووڵێنراوە.
 
رۆژی دووشەممە 26-01-2026، وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی عەرەبی لە راگەیێندراوێکدا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە خستەڕوو و رایگەیاند: "ئیمارات پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بە رێگەنەدان بە بەکارهێنانی ئاسمان، خاک یان ئاوەکانی لە هیچ کردەوەیەکی سەربازیی دووژمنکارانەدا دژی ئێران".
 
ئەم هەڵوێستەی ئەبوزەبی لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، "کەشتیگەلێکی جەنگی"ـیان بەرەو کەنداو جووڵاندووە و چاودێریی وردی دۆخی ئێران دەکەن دوای "سەرکوتکردنێکی خوێناویی" خۆپێشاندەران لەو وڵاتە.
 
ئیمارات لە بنکەی ئاسمانیی زەفرە لە نزیک ئەبوزەبی، میوانداریی هەزاران سەربازی ئەمریکی دەکات، کە یەکێکە لە گرنگترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەنداو.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیێندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، رەتیدەکەنەوە هیچ جۆرە پشتیوانییەکی لۆجستی بۆ هێرشی لەو شێوەیە دابین بکەن و پێیانوایە "دیالۆگ، کەمکردنەوەی گرژییەکان و رێزگرتن لە سەروەریی دەوڵەتان" باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی هێرشێکی ئێران بۆسەر تەلئەڤیڤ

ئێران ژمارەیەک مووشەکی نوێی بۆ ئیسرائیل هاویشت

میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، تاران ژمارەیەک مووشەکی نوێی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە. لە بەرامبەردا، دەزگەکانی فریاکەوتنی ئیسرائیل دووپاتیان کردەوە، هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئەم هێرشانە نەکەوتووەتەوە