باڵەخانەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کرایە ئامانج

01-03-2026
سیپان رۆژهەڵاتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە بەردەوامیی هێرشە چڕەکانی ئەمشەو بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران، هێرش کرایە سەر باڵەخانەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئەو وڵاتە.
 
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، ئەمشەو باڵەخانەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کە دەکەوێتە ناوچەی 'سەید خەندان'ی شاری تاران بە تووندی کرایە ئامانج.
 
میدیای فەرمیی ئێران گرتە ڤیدیۆیەکی ساتی هێرشکردنە سەر باڵەخانەکەی بڵاوکردووە و تێیدا دەردەکەوێت، باڵەخانەکە گڕی گرتووە و دووکەلێکی زۆر بە ئاسمانی ناوچەکەدا بەرزدەبێتەوە. هاوکات چەندین ناوچەی دیکە لە تاران کرانە ئامانج.
 
بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، چەندین شوێن لە گەرەکی شەریعەتی و سێڕێیانی زەرابخانە بە چەندین مووشەک کراونەتە ئامانج و دووکەلێکی زۆر بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە.
 
هەروەها هێرش کراوەتە سەر چەندین شوێن لە ناوچەکانی جەنەتئاباد، نیاوەران، نارمەک و ئەمیرئابادی تاران و دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.
 
 تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

بەرپرسێکی کارەبای تاران: زیانەکانی کارەبای پایتەخت گەورەن

بەرپرسانی کەرتی وزە لە ئێران بۆ یەکەم جار وردەکاریی ئەو زیانانە ئاشکرا دەکەن کە لە ئەنجامی هێرشەکانی "ئیسرائیل-ئەمریکا" بەر ژێرخانی کارەبای تاران کەوتوون. جێگری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای تارانی گەورە رایگەیاند، زیاتر لە نیوەی هێرشەکانی بەرەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر پارێزگای تاران بووە و ئامانج لێی "تاریککردنی پایتەخت" بووە.